فەرمی.. مانچستەر سیتی گواستنەوەی عومەر مەرموشی راگەیاند
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەر سیتی گواستنەوەی عومەر مەڕمووشی میسڕی لە یانەی ئینتراخت فرانكۆرتەوە پشتڕاست كردەوە
دوای ماوەیەكی زۆر لە گفتوگۆكردن دواجار بەفەڕمی تیپەكەی گواردیۆلا گرێبەستكردنی لەگەڵ عومەڕ مەڕمووش تاكو هاوینی 2029 واژوو كرد و درێسی ژمارە 7 دەپۆشێت.
بەپێی زانیاری ڕۆژنامەكان بێت، گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە میسڕییە نزیكەی 75 ملیۆن یۆرۆ لەسەر مانچستەر سیتی كەوتووە و دوای هەریەك لە خوسانۆڤ و ڤیتۆڕ ڕیس بووە سێیەم بۆندی زستانەی یانەكە.
عومەر هیوادارە زۆرترین نازناو لەگەڵ یانە نوێیەكەی بەدەست بهێنێت و پێشیوایە هالاند ئامێری گۆڵكردنە و دەیەوێت زۆرترین شتی لێوە فێربێت و بتوانن پێكەوە چێژ لە یاریكردن وەربگرن.
AM:11:56:24/01/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه