ئەنچیلۆتی: هیوادارم مان سیتی ماڵئاوایی بكات
وێستگە سپۆرت-
ئەنچیلۆتی ستایشی ئاستی یاریزانەكانی دەكات و هیواداریشە مان سیتی نەگاتە قۆناغی 16.
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید پاش بردنەوەیان لە سالزبۆرگ وتی: ئێمە ئامانجی خوازراومان بەدەستهێنا، بردمانەوە و یارییەکی باشمان ئەنجامدا و دەستخی لە یاریزەكانم دەكەم
باسی لەوەش كرد لە ڕووی هێرشبەرییەوە تیپێكی نایابمان هەیە و هەندێك كێشەی هێڵەكانی ترمان هەیە و دەبێت چارەسەری بكەین.
ئەنچیلۆتی وتیشی : بێلینگهام بەدەست کێشەیەکی بچووکی پشتەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئەوە شتێکی جددی نییە و گۆڕانکاری پێکردنی تەنیا دەرفەتێکبوو بۆ ئەوەی یاری بە یاریزانەکانی دیکە بکەم
لە كۆتایشدا ئەنچیلۆتی وتی: شتێكی زۆرباش دەبێت ئەگەر مان سیتی لە چامپیۆنسلیگ ماڵئاوایی بكات و هیوادارم ، بەڵام لای من یەكێكە لە پاڵێوراوەكان.
AM:10:59:23/01/2025
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه