‌35 ملیۆن یۆرۆ بۆ براهیم دیاز

وێستگە سپۆرت-

یانەی مان چستەریونایتد ئۆفەرێکی 35 ملیۆن یۆرۆیی ئامادەکردووە لە پێناو گواستنەوەی برایم دیاز.

رۆژنامەی تێلیگرافی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هەوڵەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی براهیم دیازی مەغریبی لە ریاڵ مەدرید.

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان ئۆفەرێکیان بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ ئامادەکردووە تا پێشکەشی ریاڵ مەدریدی بکەن بەرامبەر فرۆشتنی برایم دیاز پێیان.

رونیشیکردووەتەوە، رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری مانچستەر یونایتد سەرسامە بە تواناکانی دیاز و ئارەزووی خۆی بۆ پەلکێش کردنی دەربڕیوە، جگە لەوەش دڵنیایە ئەو یاریزانە لە توانایدایە لە چەند پێگەیەکی جیاواز یاری بکات.


AM:10:49:23/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌