ئەنچیلۆتى: شکستى بەرشەلۆنە لە ناوى نەبردوین
وێستگە سپۆرت-
ئەنچیلۆتی جەختدەکاتەوە ئیمباپێ لە باشترین ئاستی خۆیدایە و یاری کلاسیکۆ نیگەرانی کردن بەڵام نوقمی نەکردوون.
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید پێش رووبەڕووبوونەوەی سێڵتافیگۆ رایگەیاند، دەرفەتێکی گرنگە بۆ دەرچوون لەو یارییە خراپەی کە ئەنجامیاندا بەرامبەر بەرشەلۆنە، ئازارێکی زۆری پێدان بەڵام لە ناوى نەبردوین و دەمانەوێت بە بردنەوە لە سێلتافیگۆ برینەکە ساڕێژ بکەین.
وتیشى: تا ئێستاش پێیوایە چوامینی وەک دڵی بەرگری ئاستێکی باش پێشکەش دەکات چونکە ئامارەکان قسە دەکەن، بەو پێیەی ئەو شوێنە شوێنی سەرەکی ئەو نییە، بە گەڕانەوەی ئالاباش دەگەڕێتەوە ناوەڕاست.
ئەنچیلۆتى جەختیشکردەوە کە : مباپێ پێویستی بە هەندێک کات بوو بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ تیپەکەدا بگونجێنێت و بگەڕێتەوە بۆ باشترین ئاستی جەستەیی خۆی، ئێستا لە دۆخێکی زۆر باشدایە و دەبێت تیپەکە سوود لەم شتە وەربگرێت.
AM:10:36:16/01/2025
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه