پاریس سانجێرمان گەیشتە قۆناغى ١٦ى جامى فەرەنسا
وێستگە سپۆرت-
پاریس سانجێرمان بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە مارسێلی بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16.
لە یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئێسپالی مارسێلی.
تایمی یەکەم بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات، جێسی گۆڵەکەی مارسێلی تۆمارکرد و زاێر ئێمری ئەنجامەکەی بۆ پاریس یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی پاریس سێ گۆڵی تریان تۆمارکرد لە رێگەی دۆوی و بارکۆلا و گۆنچالۆ رامۆس، خاوەن یاریگاش گۆڵێکی لە رێگەی فۆرنێل تۆمارکرد.
سەرەنجام پاریس سان جێرمان بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە و گەیشتنی بە قۆناغی 16 مسۆگەر کرد، مارسێلیش ماڵئاواییکرد.
AM:10:09:16/01/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه