‌هاندەرانى لیڤەرپوڵ بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەم گرێبەستەن

وێستگە سپۆرت-

هاندەرانی لیڤەرپوول بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی گواستنەوەیعومەر مەرمووشی میسری دەکەن

مەرمۆش لەم وەرزەدا تەنها لە 23 یاریدا 18 گۆڵی تۆمارکردووە و 11 ئەسیستیشی کردووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئەوروپا.

ڕۆژنامەنووس دەیڤید ئۆرنشتاین لەم دواییانەدا لە کەناڵی زە ئەتلەتیک لە یوتیوب باسی لە دەنگۆکان کرد و لەکاتی باسکردنی داهاتووی مارموش وتی: بە دڵنیاییەوە دەتوانم گواستنەوە ببینم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێمان وایە  ئینتراخت فرانکفۆرت بەدوای ئەوەدایە بە ٤٠ بۆ ٥٠ ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت.

کاتێک پرسیاری تایبەت لەبارەی لیڤەرپوول لێکرا، ئۆرنشتاین ئەو پەیوەندییەی ڕەتکردەوە و ڕوونیکردەوە: لە میدیاکاندا هەواڵێک لەبارەی لیڤەرپوولەوە بڵاوبووەتەوە، من ئەوە نازانم، ئەوە شتێک نییە کە من بیزانم، بە دڵنیاییەوە ئاگاداری گفتوگۆکان نیم 


AM:11:00:22/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌