‌ڤنسیۆس باسى پەیوەندی نێوان خۆى و مباپێ دەکات

وێستگە سپۆرت-

ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید، دووپاتیکردەوە کە 
هەمیشە ئاواتەخوازبووە شانبەشانی کیلیان مباپێ یاری بکات، هەمیشەش حەز دەکات پەیامی بۆ بنێرێت.

ڤینیسیۆس و مباپێ بەشداریان کرد لە بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر پاچوکا لە یاری کۆتایی جامی ئینتەرکیشوەرەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.

ڤینیسیۆس لە لێدوانەکانیدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی یانەی ڕیال مەدرید بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ مباپێ، لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: من هاندەرێکی گەورەی ئەوم زۆر پەیامم بۆ ناردووە، چونکە هەمیشە خەونم بینیوە لەگەڵیدا یاری بکەم یاریزانێکی نایاب ئێمە ماوەیەکی زۆرە سەرسامی یەکترین”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کۆمەڵەیەکی نایابمان هەیە، هەموومان زۆر یەکترمان خۆشدەوێت، لێرە هیچ ناکۆکییەک نییە، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی ڕیاڵ مەدرید بخەینە لوتکە، لەو شوێنەی کە پێویستە هەمیشە بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە دەمانەوێت لە لوتکەدا بین، ئەمڕۆ تەنها جام نییە، تاجی باشترین یانەی جیهانمان لەسەر دانرا، هیوادارم بتوانین بۆ ماوەیەکی زۆر ئەوە بپارێزین و بەردەوام بین لە تۆمارکردنی مێژوو ."


AM:10:48:19/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌