‌نوێترین زانیارى لە بارەى پێکانەکەى بیلینگهام بڵاو بوەوە

وێستگە سپۆرت-

نوێترین زانیارى لە بارەى پێکانەکەى بیلینگهامى ئەستێرەى یانەى ریاڵ مەدرید بڵاو دەبێتەوە.

جود بێڵینگهام ئەستێرەى ریال مەدرید لە یاریی بەرامبەر پاچوکا لە ماسوڵکەکانی رانی راستی تووشی کرژبوون بوو

میگێل ئەنخێل دیاز رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بێڵینگهام بە ئازارەوە یارییەکەی پاچوکای تەواو کردووە و وابڕیارە پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت بۆ ئەوەی راددەی پێکانەکەی دەستنیشان بکرێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی  باس لەوەدەکات دوای یارییەکە بێڵینگهام بەهۆی پێکانەوە زوو گەڕایەوە ژووری جلگۆڕین، بەڵام پێناچێت پێکانەکەی مەترسیدار بێت و دوای گەڕانەوەی بۆ مەدرید پشکنینی وردی بۆ دەکرێت.


AM:10:43:19/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌