ڤینیسیۆس خەڵاتی زەبێستی بە دەستهێنا
وێستگە سپۆرت-
ڤینیسیۆس بەباشترین یاریزانی پیاو لە خەڵاتەکانی زە بێست دیاریکرا و بۆنمانیش باشترین خانمە یاریزان بوو.
لە شاری دەوحەی قەتەر ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی زە بێست بەڕێوەچوو، تێیدا گرنگترین خەڵات و خەڵاتی باشترین یاریزان بەخشرا بە ڤینیسیۆس جونیۆر و کێبڕکێکەی لە رۆدری و جود بێلینگهامی هاوڕێی بردەوە و خەڵاتی زەبێستی بردەوە
هاوکات ئیمیلیانۆ مارتینێز بە باشترین گۆڵپارێزی فیفا بۆ ساڵی 2024 دیاریکرا.
کارلۆ ئەنچیلۆتیش وەکو باشترین ڕاهێنەر دیاری کرا و گارناچۆی ئەستێرەی مان یونایتدیش خەڵاتی جوانترین گۆڵی پێدرا
لەلایەکی تریشەوە، خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ لەسەر ئاستی خانمان بەخشرایە ئایتانا بۆنماتی ئەستێرەیەی یانەی بەرشەلۆنە کە ئەمساڵ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونیشی بەدەستهێنا
PM:11:12:17/12/2024
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه