ڤێرتز ڕیاڵ مەدرید شۆک دەکات
وێستگە سپۆرت-
فلۆریان ڤێرتزى ئەستێرەى یانەى بایەرلیڤەرکوزن ریاڵ مەدرید شۆک دەکات و دەیەوێت گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەکەى نوێ بکاتەوە.
ڕۆژنامەنووسی هەواڵی گواستنەوەی متمانەپێکراو فلۆریان پلاتنبێرگ پشتڕاستیکردەوە کە ڤیرتز بڕیاریداوە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ لیڤەرکوزن واژۆ بکات.
پلاتێنبێرگ ئاماژەی بەوەشکردووە، ویرتز گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرکوزن تا ساڵی ٢٠٢٨ نوێدەکاتەوە، دوای چەندین قۆناغی دانوستان لە نێوان ئیدارەی یانە ئەڵمانییەکە و یاریزانەکە و خێزانەکەی.
بەم پێشهاتانە، هاوینی داهاتوو مەحاڵ دەبێت ویرتز لیڤەرکوزن بەجێبهێڵێت، هەروەها یانەی ڕیال مەدرید دەبێت ماوەیەکی زیاتر چاوەڕێ بکات
AM:09:57:17/12/2024
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه