پێدرى: هەلى زۆرمان لە دەستدا
وێستگە سپۆرت-
پێدری پێی وایە هەلى زۆریان لە دەستداوە و دەشڵێت لە ئەنجامى یارییەکە ڕازی نینز
دوای دۆڕانیان بەرامبەر لیگانێس پێدری یاریزانی بەرشلۆنە رایگەریاند، مەحاڵە بەو ئەنجامە رازییبن، بەبێ ئاگایی یارییەکەیان دەستپێکرد، دواتر هاتنە کەشی یارییەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن
وتیشی: دەبوو یارییەکە باشتر دەست پێبکەین، هەروەها کۆنترۆڵی تۆپامن لابوو بەڵام لە کۆتایی هێنان باش نەبووین و دەرفەتى زۆرمان لە دەستدا، دەبێت وانە لەم شکستەوە فێربین و بەهێزتر بگەڕێنەوە،
دەشڵێت: یارییەکان لەسەر یەک و زۆرن، بەڵام ئەمە هیچ بیانوویەک نییە، چونکە ئێمە بە باشی گەیشتوینەتە یارییەکان، دەبێت کاربکەین بۆ باشترکردنی گەیشتن بە ئامانج.
AM:11:09:16/12/2024
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه