کۆتا زانیارى لە بارەى پێکانەکەى لامین یاماڵەوە بڵاو دەبێتەوە
وێستگە سپۆرت-
ڕەنگە لامین یاماڵى ئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە نەتوانێت بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادەبێت
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، پێکانەکەی یامال لە پاژنەی پێی راستەیەتی، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ژووری خۆگۆڕین دەستی رۆژنامە کاتالۆنییەکە کەوتووە، پێدەچێت پێکانەکەی یامال سەخت بێت.
هاوکات دوای یارییەکە لە گرتە ڤیدیۆیەک دەردەکەوێت لامین بە شەلە شەل یاریگا جێدەهێڵێت و ناتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی هەنگاو بنێت. بۆیە سەرجەم ئاماژەکان بۆ ئەوەن پێکانەکەی سوک نییە.
ڕۆژنامەى موندۆ لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ یاماڵ دەکرێت و ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریکردن ئاشکرا دەکرێت.
AM:09:49:16/12/2024
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه