‌فلیک: هەمیشە ڕێز لە ڕکابەرەکانمان دەگرین

وێستگە سپۆرت-

فلیک جەختدەکاتەوە کە هەمیشە ڕێز لە ڕکابەرەکانیان دەگرن و داواشى لە یاریزانەکانى کردووە قسە لەگەڵ ناوبژیوان نەکەن .

هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە پێش رووبەرووبوونەوەی لیگانێس رایگەیاند، هەموو شتێک لە یارییەکەدا بەندە بە خۆیانەوە و دەیەوێت تیپکەی رێز لە رکابەرەکەی بگرێت بەبێ گوێدانە ریزبەندی.

باسی لەوەشکرد، لە یاری رابردوو کاتێک کارتی سوری پێدرا کاردانەوەیەکەی توندی نەبووە، چونەکە ئەو هەمیشە بە یاریزانەکانیش دەڵێت نابێت کاردانەوەیان بەرامبەر شتێک هەبێت کە ناتوانن بیگۆڕن و نابێت بەرانبەر ناوبژیوان قسە بکەن.

وتیشی: هەمیشە دەمەوێت بڕیاری بە کۆمەڵ بدەم و پشت بە تەنیا یاریزانێک نەبەستم، ئاراوخۆش ئامادەیە بۆ یاریکردن و پلانەکە ئەوەیە بەرامبەر لیگانێس خولەکی پێبدرێت بەڵام نازانم سەرەکی دەبێت یاخود نا.


AM:10:50:15/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌