ئەنچیلۆتى: بردنەوەیەکى گرنگ بوو
وێستگە سپۆرت-
کارلۆ ئـەنچیلۆتى دڵخۆشە بە بردنەوەکەیان بەرانبەر ئەتلەنتا و دەشڵێت پێکانەکەى مباپێ مەترسیدارنییە.
پاش یارییەکە ئەنچیلۆتى وتى پێکانەی ئێمباپێ مەترسیدار نیە، تەنیا ماندووبوون و زۆر یاریکردنی ئەم دواییە بووە. بزانین پشکنینەکان چیمان پێ دەڵێت
ئەنچیلۆتی وتیشى : یارییەکی باشمان کرد و سێ خاڵەکە گرنگ بوو، تیپى بەرانبەر یارییەکى باشیان پێشکەش کرد و یارییەکى ئاڵۆز بوو.
لە کۆتایشدا کارلۆ وتى: بە بەردەوامی فشاریان دەکردە سەرمان ، بەڵام لە نیوەی دووەم زۆر بە باشی دەستمان پێکرد ، ئێمە زۆر دڵخۆشین ، بردنەوەیەکی گونجاو و گرنگ بوو ، جگە لە بەدەستهێنانی سێ خاڵەکانی یارییەکە .
AM:09:46:11/12/2024
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه