ئینتەرمیلان لە پارماى بردەوە
         
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
یانەى ئینتەرمیلان بردنەوەیەکى ترى بەدەستھێنا و 3-1 شکستى بە پارما هێنا.
	
لە یارییەکانى هەفتەى 15ى خولى ئیتاڵى یانەى ئینتەرمیلان میواندارى پارماى کرد ، یارییەکە 3-1 لە سودى ئینتەرمیلان کۆتاییهات.
	
سێ گۆڵەکەى ئینتەرمیلان دیمرکۆ و بارێلا و تورام لە خولەکەکانى 40 و 53 و 67 تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى پارماش دارمیان بە هەڵە لەخولەکى 81 تۆمارى کرد.
	
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ئینتەرمیلان بووە 31 خاڵ و لە پلەى دووەمدایە
        
        PM:10:21:06/12/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									948
 جار خوێنراوهتهوه