خلێفی لە بارەی گواستنەوەی سەڵاحەوە هاتە دەنگ
وێستگە سپۆرت-
ناسڕ خلێفی قەتەری و سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمان رەتیدەكاتەوە گرنگیان بە گواستنەوەی محەمەد سەڵاح دەبێت.
لەمیانەی لێدوانێكی كە تۆڕی سكای سپۆرت بڵاوی كردووەتەوە، خلێفی بوونی گفتوگۆ لەگەڵ محەمەد سەڵاح بە ناڕاست ناو دەبات و پێیوایە یاریزانێكی سەرسوڕهێنەرە، بەڵام هەرگیز ئامانجیان نەبووە بیگوازنەوە.
سەرۆكەكەی یانە فەڕەنسییەكە دەشڵێت: دەزانین هەموو یانەكان دەیانەوێت سەڵاح بگوازنەوە، بەڵام ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە ئێمە بڵاو دەكرێنەوە دوورن لە ڕاستییەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە بەپێی ڕۆژنامەكانی ئینگلتەرا بێت، محەمەد سەڵاح بە نابەدڵی ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ یەك وەرزی دیكە گریبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپووڵ نوێ بكاتەوە، كە هاوینی داهاتوو بەپایان دەگات.
PM:08:09:03/12/2024
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه