ئەنچیلۆتى: یارییەکى باشمان ئەنجامدا
وێستگە سپۆرت-
کارلۆ ئەنچیلۆتى ئیتاڵى و ڕاهێنەرى یانەى ریاڵ مەدرید دڵخشۆە بە ئاستى تیپەکەى و ستایشى ئیمباپێش دەکات
پاش بردنەوەیان لە خیتافی لە خولی ئیسپانیا، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، مباپێ یارییەکی زۆر باشی ئەنجامداوە و گۆڵێکی گرنگیشی تۆمارکردووە، لە یارییەکەشدا زۆر بە جوڵە بووە، ئەوانیش ئەوەیان لە ئەستێرەکە دەوێت.
سەبارەت بە نزیکبوونەوەیان لە یەکەمی ریزبەندیش وتی: ئەم وەرزە کێشەمان زۆر بوو بەڵام لێرەین و دەجەنگین، ئێستا زۆر ئارامترم چونکە لە زۆر ڕووەوە پێشکەوتووین، وردە وردە کێشەکان چارەسەر دەکەین و لەم نێوەندەدا بەردەوام دەبین لە کێبڕکێ.
باسی لەوەشکرد، هۆکاری گۆڕانکاری پێکردنی بێلینگهام بەهۆی کێشە بووە لە ملیدا و لە رۆژانی داهاتوو چاک دەبێتەوە، رۆدریگۆش بە تەواوی ئامادە نەبووە بەڵام یارییەکی باشی ئەنجامداوە.
AM:09:50:02/12/2024
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه