فیفا لیستی كۆتایی پاڵێوراوانی زەبێستی ئاشكرا كرد 
         
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
بە شێوەیەكی فەرمی یەكێتی تۆپی پیێ جیهان لیستی كۆتایی پاڵێوراوانی خەڵاتی زەبێستی بڵاو كردەوە و مێسی لە لیستەكەدایە.
	
بە فەرمی فیفا لیستی كۆتایی پاڵێوراوانی خەڵاتی زەبێستی بڵاوكردەوە ، هەریەكە لە مێسی و بیلینگهام و كارفاخاڵ وتۆنی كروس و ڤالڤێردی  ڤینیسیۆس  و كیلین ئیمباپێ  وڕۆدی و لامین یاماڵ و ڤێرتز پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ  و
هاوكات بۆ دیاریكردنی باشترین راهێنەری ساڵ هەریەكە لە ئەنچیلۆتی و گواردیۆلا و سكالۆنی و و ئەلۆنسۆ و دی لافۆنتێ پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتی زەبێستن 
	
	
هاوكات بۆ باشترین گۆڵپارێزی ساڵیش حەوت گۆڵپارێز پاڵێوراون كە هەریەكە لە دۆنارۆما وئیدرسۆن و لۆنین و ماینان و ئیملیانۆ مارتینێز و ڕایا و ئۆنای سیمۆن پاڵێوراون .
	
	
هاوكات كریستیانۆ رۆنالدۆی پوروتوگالی و ئەستێرەی یانەی نەسڕ لە نێو پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین هێرشبەری ساڵدایە.
	
 
        
        PM:12:37:29/11/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1100
 جار خوێنراوهتهوه