سلۆت: ئێمەش هاوشێوەی ڕیاڵ مەدرید پێكانمان زۆرە
وێستگە سپۆرت-
ئارنی سلۆتی هۆڵندی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ یارییەكەیان بە قورس ناودەبات و دەڵێت تەنها ئەوان پێكانیان نییە ئێمەش پێكانمان زۆرە
پێش یارییەكەی نێوان و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سلۆت وتی : هەر ڕیاڵ مەدید پێكانی نیە ، ئێمەش پێكانمان هەیە و هەریەكە لە ئەلیسۆن و كیزا و جۆتا وتیسمیكاس بەشداری یاریەكە ناكەن ئارنۆڵدیش لەسەر كورسی یەدەگ دەبێت.
سەبارەت بە ڕووبەرووبەونەوەی ریاڵ مەدرید وتی : یارییەكی قورس چاوەڕێمان دەكات چونكە هەردوو یانەی مان سیتی و ریاڵ مەدرید لەم چەند ساڵەی دوایدا دەستیان بەسەر ئەوروپادا گرتووە ، بەڵام بیر لە یاری مان سیتی ناكامەوە ، لە كاتێكدا یاری ڕیاڵ مەدرید لە ئارادابێت.
لە كۆتایشدا سلۆت دەڵێت : ڤبنسیۆس یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان و خاڵێكی باشە كە بەشداری ناكات ، بەلام ئێمە رووبەرووی 11 یاریزان دەبینەوە كە باشترینی جیهانن.
PM:08:23:26/11/2024
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه