‌مێسى دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل مێسى ئەستێرەى یانەى ئینتەرمیامى بە بۆنەى یادى دامەزراندنى  یانەى بەرشەلۆنەوە دەگەڕێتەوە یانەکە.

رادیۆی كاتالۆنیا ئاشکراى کردووە، لیۆنێل مێسی 29 ئەم مانگە لە ئاهەنگی دامەزراندنی بارسێلۆنا ئامادە دەبێت.

بارسێلۆنا لە 29ـی تشرینی دووەمی ساڵی 1899 دامەزراوە و ساڵانە لە هەمان بەرواردا یادی دامەزراندنی یانەكە دەكەنەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا پەیامێكی تایبەتی بۆ ئەفسانەكەی پێشووی بلاوگرانا ناردووە و بە تایبەت بانگهێشتی كردووە.


AM:09:51:21/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌