ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە کێبڕکێی گواستنەوەى ئەستێرەیەک دەکەن
وێستگە سپۆرت-
هەردوو یانەى ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە کێبڕکێی گواستنەوەى ئەستێرەیەک دەکەن
تۆڕی سکای سپۆرتس ئاشکراى کردووە کێبڕکێی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لەسەر جۆشوا کیمیچى ئەڵمانى و یاریزانی بایرن میونشن چووەتە قۆناخێکی پێشکەوتوو.
گرێبەستی کیمیچ لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانە باڤارییەکە بەسەردەچێت، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بووەتە کاری لەپێشینەی بەڕێوەبەرانی ئێف سی هۆڵیوود.
هەرچەندە کیمیچ یەکێکە لە یاریزانە یەکلاییکەرەوەکانی میونشن، بەڵام بەرزی مووچەکەی، رێگرێکی گەورەیە لە بەردەوامبوونی لە یانەکە، بە تایبەت لە هاوینی داهاتوودا، بێبەرامبەر یانەکە جێدەهێڵێت.
سکاى سپۆرت باس لەوە دەکات کە هەردوو یانەى ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە کێبرێکیدان بە تایبەت یانەى شاهانە دەیەوێت بیکاتە جێگرەوەى چوامینى کە ئەگرى هەیە بچێتە لیڤەرپوڵ
AM:11:29:19/11/2024
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه