‌سکالۆنى: دەبێت قەرەبووى شکستى یارى ڕابردوو بکەینەوە

وێستگە سپۆرت-

سکالۆنی جەختدەکاتەوە دەبێت بەرامبەر پیرۆ قەرەبووی کۆتا یاری بکەینەوە کە شکستیان هێنا.

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پیش ڕووبەرووبونەوەی پیرۆ لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد،دەبێت بەرامبەر پیرۆ قەرەبووی کۆتا یاری بکەینەوە کە شکستیان هێنا.

لەدرێژەی قسەانیدا راهێنەرەکەی تانگۆ وتیشی لە ئاستی یاریزانەکانی زۆر رازییە و راستە لە یاری رابردوو شکستیان هێناوە بەڵام هەوڵ بدەن قەرەبووی بکەنەوە و بە ئاسانی گەشتن بە جامی جیهانی مسۆگەر بکەن.

وتیشى: جولیان ئەلڤارێز یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی و لەهەر پێگەیەکی یاریگا یاری بکای دڵنیایە دەتوانێت سەرکەوتووبێت.

لە کۆتاییدا راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە ئاماژەی بەوەکرد باش خاڵی لاواز و بەهێزی هەڵبژاردەی پیرۆ دەزانێت و راهێنانی باشیان لەسەر ئەنجامداوە و دڵنایایە یاریزانەکانی بەباشی پلانەکانی جێبەجێ دەکەن.


AM:10:42:19/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌