‌نه‌سر سێ خاڵى قورسى بە دەستهێنا

وێستگە سپۆرت-

لە خولی سعودیە یانەی نەسڕ بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکستی بە ریاز هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 10ی خولی سعودیە یانەی نەسڕ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ریاز.

تایمی یەکەم، هەردوولا بە بەهێزی و بە هێرشبردن دەستیان پێکرد و لە خولەکی 41 سادیۆ مانێ بە ئەسیتسی عەبدولرەحمان غەریب گۆڵی یەکەمی نەسڕی تۆمارکرد.

لە تایمی دووەم، هەردوولا فشار و پەستانیان بۆسەر گۆڵی یەکتر بەردەوامبوو، نەسڕ چەند هەلێکی گەورەی بۆ تۆماری گۆڵ لەدەستدا و لە کۆتایدا هیچکامیان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵدا.

سەرەنجام یارییەکە بە تاکە گۆڵەکەی مانێ لە سودی نەسڕ کۆتایی هات و یانە زەرد پۆشەکە خاڵەکانی گەیاند بە 22 خاڵ و لە پلەی سێیەم دەبیندرێت، ریازیش بە 14 خاڵ پلەی حەوتەمی گرتووە.


AM:10:03:09/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌