ڤاڵدانۆ هۆکارەکانی داڕمانی ڕیال مەدرید ئاشکرا دەکات
وێستگە سپۆرت-
خۆرخی ڤاڵدانۆی هێرشبەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید ئەو هۆکارانەی ئاشکرا کرد کە بوونە هۆی داڕمانی یانەکەی
دوێنێ سێشەممە یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای خۆی و لە نێو هاندەرانیدا بە ئەنجامی 3-1 بە ڕۆسۆنێری دۆڕا .
ڤاڵدانۆ لە تۆڕی مۆڤیستاری ئیسپانی قسەی کرد و وتی: کارلۆ ئەنچیلۆتی هەندێک بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرێت
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بە هیچ شێوەیەک هاوسەنگی لە پێکهاتەی ڕیاڵ مەدریددا نییە، لێرەشدا بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی ئەنچیلۆتی، هەندێک یاریزانی دیار هەن کە هێشتا خۆیان نەدۆزیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە بەتەواوی نەبوونى تۆنی کرۆس بە تیپەکەوە دیارە، بوونی لە ڕیال مەدرید وەک دەرمان بوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی تیپەکە هاوسەنگی لەدەست بدات.
وتیشى: کاتێک ڕیاڵ مەدرید پێویستی بە ئارامی بوو، کرۆس باش بوو لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم بابەتەدا، بە پێچەوانەشەوە، کاتێک تیپەکە پێویستی بە خێرایی هەبوو، لە گواستنەوەی پاسەکان لە نێوان هێڵەکاندا باش بوو.
AM:11:19:06/11/2024
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه