ڕیڤاڵدۆ: پیرۆزبایی لە ڕۆدری دەکەم...بەڵام ڤینیسیۆس زیاتر شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە
وێستگە سپۆرت-
ڕیڤاڵدۆ ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە پێی وایە غەدر لە ڤینسیۆس کراوە
ڕیڤاڵدۆ کە لە ساڵی 1999 خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە، پێی وایە هاونیشتیمانییەکەی، یاریزانی ڕیال مەدرید، شایستەیترین کەس بووە بۆ خەڵاتەکە، کە ڕۆدری ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا بردیەوە
ڕیڤاڵدۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاندووە: چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد و نەمدەهاتە پێش چاوم کە ڤینیسیۆس ئەو خەڵاتە بەدەست نەهێنێت، چونکە بە بۆچوونی من باشترینی جیهانە، دەبوو تاجی تۆپی ئاڵتونی لەسەر دابنرایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو پێوەرانە تێناگەم کە لە کاتی دەنگدانەکەدا بەکارهێنراون، بەڵام هیوادارم ڤینیسیۆس بتوانێت خەڵاتی باشترین خەڵات بەدەستبهێنێت.
لە کۆتاییدا وتی: من سەرسامم بە شێوازی ڕۆدری و یاریزانێکی گەورەیە، پیرۆزبایی لێدەکەم بە بردنەوەی خەڵاتەکە.
AM:11:17:29/10/2024
ئهم بابهته 528
جار خوێنراوهتهوه