‌ڕیچارلیسۆن هێرش دەکاتە سەر بەرپرسانى باڵۆن دۆڕ

وێستگە سپۆرت-

ڕیچارلیسۆن پەیامێکی توندی نارد، دوای ئەوەی ڤینیسیۆس جونیۆری هاونیشتیمانییەکەی نەیتوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت، وەک باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

ڕیچارلیسۆن لە ڕێگەی ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: ئەمڕۆ هەموو ئەو بەڕازیلیانەی کە تۆپی پێیان خۆشدەوێت لە خەو هەڵسان و چاوەڕێی ئەوە بوون یاریزانێکی دیکەی وڵاتەکەمان دوای ماوەیەکی زۆر خەڵاتی باشترین جیهان بەدەستبهێنێت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەداخەوە بەهۆی پێوەرێکەوە کە کەس ناتوانێت لێی تێبگات، ئەمە بە هەڵە تێم مەگەن، ڕۆدری یاریزانێکی گەورەیە، شایەنی ئەوەیە لە باشترینەکان بێت.

وتیشی: بەڵام ڤینى توشى سەرسوڕمانى کردین کە نەبووە براوەى خەڵاتەکە ، تاکە دۆڕاو ئەمڕۆ تۆپی پێیە.

ئاماژەى بەوەش کرد : "بیرمە ڤینی دەیگوت خەونی ئەوە بوو کە هەموو بەڕازیل چەپڵەی بۆ لێبدات و ئەوە ڕۆژەکە بوو! تۆ گەورەیت و  و باشترینی جیهانیت کوڕم! وە هیچ خەڵاتێک ئەوە ناگۆڕێت."

ڕیچارلیسۆن لە کۆتایی پەیامەکەیدا وتی: "بەردەوام بە بەرەو پێشەوە و هەرگیز نەوستین ئێمە پێکەوەین!”


AM:09:54:29/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌