ئارتێتا هەواڵێکى ناخۆش دەداتە هاندەرانى یانەکەى
وێستگە سپۆرت-
میکێل ئارتێتا ڕاهێنەری ئیسپانی ئارسناڵ ڕایگەیاند، هێشتا وردەکارییەکانی پێکانەکەی گابرێلی بەڕازیلی نازانێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە لە جومگەی ئەژنۆ یان پاژنەی پێیدا بێت.
گابرێلی بەرگریکاری بەڕازیلی تەمەن 26 ساڵ، ئێوارەی یەکشەممە لە یارییەکەی ئارسناڵ بەرامبەر لیڤەرپوول توشى پێکان بوو
ئارتێتا باسی لە پێکانەکەی گابرێل کرد و وتی، "هێشتا وردەکاریمان لەو بارەیەوە نییە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە دڵنیاییەوە ئازارى پێگەیشتووە ، بەس نازانم چى ڕوویدا
لە درێژەی قسەکانیدا وتی، نازانم برینەکە لە جومگەی ئەژنۆ بووە یان لە پاژنەی پێدا. تیمی پزیشکی هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ناوبراو دەکەن”.
AM:11:13:28/10/2024
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه