بەرشەلۆنە پاداشتى ئەستێرەیەکى دەکات
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەى ئیسپانى دەیەوێت پاداشتی رافینیا بەڕازى بکات لەپای ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات و گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
رافینیا کە دووەم وەرزێتی لەگەڵ بلاوگرانا، لەژێر سەرپەرشتی چاڤی هێرناندێز چارەنووسی نزیکبوو لە جێهێشتنی یانەکە، بەڵام لەگەڵ هاتنی هانزی فلیک توانیویەتی وەک یاریزانێکی گرنگی یانە کەتەلۆنییەکە دەربکەوێت و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، بەجۆڕێک، لە 11 یاریی خولی ئیسپانیدا شەش گۆڵ و شەش ئەسیست و، لە چامپیۆنزلیگیش لە سێ یاریدا چوار گۆڵ و ئەسیستێکی هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، لە بەرشەلۆنە بڕوایەک هەیە کە نوێکردنەوەی گرێبەستی رافینیا روودەدات لەنزیکترین ماوەدا ئەوەش لە پاى ئەو ئاستە بەرزەى پێشکەشى دەکات، ئەوە لەکاتێکدایە گرێبەستی ئێستای تا ساڵی 2027 دەخایەنێت.
AM:10:28:28/10/2024
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه