‌ئەمشەو خەڵاتى باڵۆن دۆڕ دەبەخشرێتە باشترین یاریزان

وێستگە سپۆرت-

ئەمشەو کاتژمێر 10:00 بە کاتى هەرێمى کوردستان  رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆری 2024 لە هۆڵی شانۆی چاتێلێت لە پاریس بەڕێوە دەچێت، هەریەکە لە دیدیێ درۆگبا ئەستێرەی پێشووی کۆتدیڤواری و ساندی هێریبێرت خانمە رۆژنامەنووسی فەڕەنسی رێوڕەسمەکە بەڕێوە دەبەن.

١٠ خەڵات لەسەر ئاستى جیا جیا پێشکەشى براوەکان دەکرێت بەم جۆرە :
خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان، خەڵاتی باشترین راهێنەری جیهان لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان، خەڵاتی باشترین یانەی وەرزشی لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان، خەڵاتی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاوی جیهان، خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێزی جیهان، خەڵاتی جێرد مولەر بۆ گۆڵکاری ساڵ و خەڵاتی سۆکراتس بۆ کاری مرۆیی دابەش دەکرێن.

ڤینیسۆس جۆنیۆرى ئەستێرەى یانەى ریاڵ مەدرید گەورەترین پاڵێوراوە بۆ بردنەوەى خەڵاتەکە، ئەو یاریزانەی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەباتەوە هیچ بڕە پارەیەکی لەلایەن سەرپەرشتیارانی خەڵاتەکە پێنادرێت، بەڵکو تەنیا تۆپێكی زێڕینی پێدەدرێت کە نرخی ئەو خەڵاتە لە بازاڕ دەگاتە نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار.




AM:09:48:28/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌