‌سپۆرت هەڵوێستی ئۆلمۆ ڕوون دەکاتەوە لە بەرامبەر بایرن میونشن و ڕیال مەدرید

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان هەڵوێستی یاریزانی بەرشەلۆنە، دانی ئۆلمۆیان ئاشکرا کرد سەبارەت بە ئەنجامدانی دوو یاری داهاتوو بەرامبەر بایرن میونشن و ڕیال مەدرید.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، یانەی بەرشەلۆنە لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای مۆنتخویک ڕووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە. دوای ئەوەش یانەی بەرشەلۆنە بەرەو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە گەڕی یازدەهەمی خولی ئیسپانیا ڕووبەڕووی یانەی ڕیال مەدرید دەکاتەوە.

پێشبینی دەکرا ئۆلمۆ بەشداری یارییەکەی یەکشەممەی نێوان بەرشەلۆنە و سیڤیلیا لە خولی ئیسپانیا بکات، بەڵام هانسی فلیکی ڕاهێنەر سەرەڕای بوونی لە لیستەکەدا هیچ خولەکێکی پێنەدا.

ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ترسێک هەیە لەوەی ئۆلمۆ دووبارە توشى پێکان ببێتەوە

ڕوونیشیکردەوە، هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە مەترسی لەسەر ئەو یاریزانە نەکردووە، بەتایبەتی کە یاریزانێکى سەرەکییە لە ڕیزەکانی بەرشەلۆنەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە ئۆلمۆ خولەک بەرامبەر بایرن میونشن بەدەستبهێنێت، ئەمەش بەپێی دۆخى یاریزانەکە دەبێت، بەڵام ڕاستییەکی دڵنیا ئەوەیە کە تیمی بەرشەلۆنە نایانەوێت مەترسی لەسەر دروست بکەن 

ئەگەر ئۆلمۆ لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن خولەکی دەست نەکەوێت، ئەستەمە بە سەرەکى لە کلاسیکۆ یارى بکات.


AM:10:23:22/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌