فلیک لە بارەى ڕووبەڕووبونەوەى بایرن میونخوە هاتە دەنگ
وێستگە سپۆرت-
هانسى فلیکى ڕاهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە یارییەکەیان بەرانبەر بایرن میونخ بە قورس ناودەبات و هاوکات دەڵێت ئامادەین.
فلیک پش یارییەکەى بایرن میونخ دەڵێت: ڕۆژی چوارشەممە بەرامبەر بایرن میونشن شەڕی نێوان یاریزانان (لیڤاندۆڤسکی و هاری کەین) نییە، بەڵکو شەڕی نێوان تیپەکانە من زۆر دڵخۆشم و سبەی دەست بە ئامادەکاری بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ دەکەین.
جەختیشی لەوە کردەوە: ئەرکی ئێمە ئامادەکارییەکی باشە بۆ یاری داهاتوو، تیپەکە کوالیتی ئەوەی هەیە کە ئامادەبێت، ئەمە یارى ژیانە بۆ ئێمە و بە هەموو هێزمانەوە ئامادەین.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئۆلمۆ، فرێنکی، گاڤی... هەموویان ئامادەن، ئەرکی من ئامادەکارییە بۆ یارییەکان، بەبێ گوێدانە یاریزانی بەرامبەر، بەڵام داوا لە تیپەکە دەکەین 100% بەخشین .
فلیک جەختی لەوە کردەوە: ئێمە دەزانین کە دەمانەوێت چۆن یاری بکەین خوێندنەوە بۆ پلانى تیپى بەرانبەر دەکەین .
AM:10:34:21/10/2024
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه