‌گاڤى پاش ماوەیەکى زۆر گەڕانەوە بۆ یاریگاکان هەستى خۆى ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

گاڤى ئەستێرەى لاوى یانەى بەرشەلۆنە دڵخۆشى خۆى بە گەڕانەوە بۆ نێو یاریگاکان دەردەبڕێت .

گاڤی وەک یاریزانی یەدەگ لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر سیڤیلیە لە یاریگای لویس کۆمپانیس بەشداری کرد.

گاڤی لە 19ی تشرینی دووەمی ڕابردوو لە یاری ئیسپانیا بەرامبەر جۆرجیا لە پاڵاوتنەکانی نەتەوەکانی ئەوروپا تووشی پێکانێکى قورس بوو  لەو کاتەوە تا ئێستا بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە.

گاڤی لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، وتی "زۆر دڵخۆشم کە دوای ماوەیەکی زۆر دووبارە دەگەڕێمەوە بۆ تیپەکە”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: چەند مانگێکە خەون بەم ساتەوەختە دەبینم، زۆر سوپاسگوزارم.

ئەو ئەستێرە گەنجە لە قسەکانیدا  وتی: خراپترین شت لەم ڕۆژانەدا ئەوەیە کە ناتوانم لە دەرەوە سەیری هاوڕێکانم بکەم.

وتیشى:  من بە تامەزرۆییەوە یاری تۆپی پێ دەکەم، بەو پێیەی بە درێژایی ژیانم ئەمەم کردووە.


AM:09:56:21/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌