‌بەرشەلۆنە سزا درا

وێستگە سپۆرت-

دادگاى کاس  تانەکەی بەرشەلۆنەی رەتکردەوە و بە بڕی 500 هەزار یۆرۆ یانە کەتەلۆنیەکەی سزادا.

لە ماوەی رابردوودا دادگای وەرزشی نێودەوڵەتی کە ناسراوە بە کاس سزای یانەی بەرشەلۆنەیدا بە بڕی 500 هەزار یۆرۆ بەهۆی ئەوەی فێڵیان کردووە لە قازانجەکانی فرۆشتنی مافی تەلەفزیۆنی.

دواتر یانە کەتەلۆنیەکە تانەی لە بڕیاری دادگاکە دا و داوای کرد ئەو سزایە هەڵوەشێنرێتەوە چونکە کاری نایاساییان ئەنجام نەداوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی ئاس ئاشکرایکردووە، دادگای وەرزشی نێودەوڵەتی تانەکەی یانەی بەرشەلۆنەی رەتکردەوە و بڕیاریدا سزاکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

دادگاکە رونیکردووەتەوە، پێشێلکاریەکەی یانە کەتەلۆنیەکە بە ئەنقەست بووە و ئەو بابەتەیان لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا شاردووەتەوە، جگە لەوەش سەرۆکی ئەو یانەیە پەنای بۆ زیاتر لە یەک کۆمپانیا بردووە تا یانەکەی رزگار بکات لە قەیرانی دارایی ئەوەش پێشێلی یاساکانی تۆپی پێیە.


AM:10:18:19/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌