‌لیڤەرپوڵ جێگرەوەى محەمەد سەڵاحى دۆزیوەتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى لیڤەرپوڵ جێگرەوەى محەمەد سەڵاحى میسرى و ئەستێرەى یانەکەى دۆزیوەتەوە لە ئەگەرى جێهشتنى یانەکە.

گرێبەستەکەی محەمەد سەڵاح لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، کە ئەو کاتەش دەگاتە ٣٣ ساڵەی.

ڕۆژنامەی لیڤەرپوڵ ئیکۆی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ڕۆدریگۆی تەمەن 23 ساڵ وئەستێرەى ڕیاڵ مەدرید بە جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ محەمەد سەڵاح دەبینێت.

ئەمەیش لەلایەن ڕاپۆرتە فەرەنسییەکانی "لی فۆت” و "فیچاخیس”ەوە پشتڕاستکرایەوە، کە ئاماژەیان بەوەدا کە یانەی ڕیال مەدرید داوای 134 ملیۆن پاوەند دەکات بۆ ئەوەی ڕێگە بە ڕۆدریگۆ بدات یانەکە جێبهێڵێت

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، ڕۆدریگۆ تاڕادەیەک دڵخۆشە لە یانەی ڕیال مەدرید، بەو پێیەی لەم وەرزەدا بەشداری لە هەر نۆ یاریی خولەکەدا کردووە.

ڕۆدریگۆ تا ساڵی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید هەیە، ئەمەش یارمەتی یانە ئیسپانییەکە دەدات داوای بڕە پارەیەکی زۆر بکات بۆ فرۆشتنی.


AM:10:21:17/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌