‌بەرشەلۆنە چۆتە ڕکابەرى ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەى ئەستێرەیەک

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى بۆ گواستنەوەى ئەلفۆنسۆ دەیڤز دەچێتە کبڕکێی یانەى ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەی مۆندۆى نزیک لە بەرشەولۆنە لە بەرگی پێشەوەی ژمارەی ڕۆژنامە نوێیەکەدا کە بەیانی پێنجشەممە دەرچووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە خواستێک لە یانە کەتەلۆنییەکەدا هەیە بۆ ئەوەی ئەلفۆنسۆ دەیڤزی بەرگریکاری کەنەدی بگوازێتەوە ئەمە لە کاتێکدایە کە یانەی ڕیال مەدرید چاوی لەسەر دەیڤیزە کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە خۆڕایی گرێبەستی لەگەڵدا بکات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردەوە، بارسێلۆنا چاودێری دۆخی ئەو یاریزانانە دەکات کە گرێبەستەکانیان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت

ئەرکی بەرشەلۆنە لە ڕازیکردنی دەیڤز بۆ پشتگوێخستنی ڕیاڵ مەدرید بە هیچ شێوەیەک ئاسان نابێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە مێرێنگێ ماوەیەکى زۆرە هەوڵى گواستنەوەى دەدات


AM:10:07:17/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌