‌لیڤەرپوڵ جێگرەوەى ڤان دایکى دیارى کردووە

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی لیڤەرپوول جێگرەوەیەکی بۆ ڤێرجیل ڤان دایکی بەرگریکاری بەئەزموونی هۆڵەندی دیارى کردووە ، کە هێشتا داهاتووی لەگەڵ تیپەکە یەکلایی نەکراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول چاوی لەسەر لۆیک بادی بەرگریکاری لاوی فەرەنسییە یانەى سیڤیلیەى ئیسپانییە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سیڤیلیە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە لاوە بفرۆشێت، پارەی دارایی کەمتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ قبوڵ ناکات.

بادی تەمەنی 24 ساڵ گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەی سیڤیلیە تا مانگی حوزەیرانی 2029 درێژدەبێتەوە.

بادی لە 67 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاری بۆ یانەی سیڤیلیە کردووە و دوو گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکیشی دروستکردووە.


AM:11:17:15/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌