‌ئارسیناڵ کێبڕکێی بەرشەلۆنە دەکات بۆ گواستنەوەى ئەستێرەیەک

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئارسیناڵ دەچێتە کێبرکێی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەى لیرۆى سانێى ئەڵمانى و ئەستێرەى یانەى بایرن میونخ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی ESPN بڵاوکراوەتەوە، یانەی ئارسناڵ و نیوکاسڵ چونەتەکێبڕکێی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی سانێ.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دانوستانەکانی نێوان سانێ و بریکارەکەی لەگەڵ ئیدارەی بایرن میونشن بۆ گەیشتن بە گرێبەستێکی نوێ لە ئێستادا وەستاون، چونکە یانە ئەڵمانییەکە داوای لە یاریزانەکەی کردووە مووچەکەی کەمبکاتەوە.

گرێبەستەکەی سانێ لەگەڵ بایرن میونشن لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ کۆتایی دێت

سانێ لە 179 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاری بۆ بایرن میونشن کردووە و 49 گۆڵی تۆمارکردووە و 50 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.


AM:10:09:14/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌