کلوپ گرێبەستێکى واژوو کرد
وێستگە سپۆرت-
یۆرگن کلوپى ئەڵمانى و ڕاهێنەرى پێشووى یانەى لیڤەرپوڵ گرێبەستى لەگەڵ کۆمپانیایەک واژووکرد
پێگەى سکای ئەڵمانیا ئاشکراى کردووە یۆگن کڵۆپ گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای رێد بوڵ واژۆ کردووە، لە سەرەتای ساڵی نوێ سەرپەرشتی سەرجەم تیپەکانی تۆپی پێی کۆمپانیاکە وەکو لایپزگ، سالزبورگ، نیو یۆرک و سەرجەم تیپەکانی دیکەی رێد بوڵ دەکات
سکاى ئەڵمانیا باس لەوەش دەکات کە مەرجى کلوپ بۆ ڕازیبون بەو گرێبەستە ئەوەیە کە هەرکاتێک بیەوێت ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕید بۆڵ هەڵدەوەشێنێتەوە
AM:09:59:09/10/2024
ئهم بابهته 496
جار خوێنراوهتهوه