‌بایرن میونخ دەیەوێت گرێبەستى مۆسیالا نوێ بکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى بایرن میونخ دەیەوێت گرێبەستى جەمال مۆسیالاى ئەڵمانى و ئەستێرەى یانەکەى نوێ بکاتەوە و موچەکەشى بۆ زیاد دەکات.

بایرن ئامانجی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی موسیالایە تا ساڵی 2029 یان 2030 و لە ئێستادا گفتوگۆی چڕوپڕی لەگەڵ موسیالا ئەنجام دەدات بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سکای ئەڵمانیا، مۆسالا لە ئێستادا ئامادەیە گرێبەستەکەى نوێ بکاتەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، بایرن هەوڵدەدات بە پێشکەشکردنی مووچەی ساڵانەی تا 25 ملیۆن یۆرۆ، بە زیادکردنیشەوە وا لە جەمال بکات کە ئامادەبێت بۆ نوێکردنەوەى بۆندەکەى ، ئەم مووچەیە دەبێتە هۆی ئەوەی ببێتە زۆرترین مووچەی تیپەکە، لەگەڵ هاری کەین.


AM:10:26:08/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌