ئەم وەرزە بۆ کارڤاخال کۆتاییهات
وێستگە سپۆرت-
ئەم وەرزە بۆ کارڤاخال کۆتاییهات و نزیکەى هەشت بۆ نۆ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت
شەوى ڕابردوو لە کۆتا چرکەکانى یارییەکەیان بەرانبەر ڤیاڕیاڵ کارڤاخال توشى پێکانێکى قورس بوو بە گریانەوە بردیانە دەرەوەى یاریگا
کارڤاخال لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی داناوە و لەسەری نووسیوە: تووشی پێكانی مەترسیداری پچڕانی بەستەرەی ئەژنۆ بووم، دەبێت نەشتەرگەریم بۆ بكرێت و بۆ چەند مانگێك لە یاریگاكان دووربكەومەوە. چاوەڕێی ئەوەم چاكبوونەوەم دەست پێ بكەم و وەك دڕندەیەک بگەڕێمەوە. زۆر سوپاس بۆ هەمووتان بۆ پەیامەكانتان.
بەمەش وەرزەکە بۆ ئەو بەرگریکارە کۆتاییهاتووە چونکە پچڕانى بەستەرەکان لانى کەم پێویستى بە هەشت بۆ نۆ مانگ هەیە بۆ چاکبونەوە
AM:09:36:06/10/2024
ئهم بابهته 480
جار خوێنراوهتهوه