‌ڤاڵدانۆ کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید و کاریگەرییەکانی هاتنی مباپێ دەستنیشان دەکات

وێستگە سپۆرت-


خۆرخی ڤاڵدانۆی ئەفسانەی یانەی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند، هەندێک پێیان وابوو بە هاتنی کیلیان مباپێ هەموو کێشە و ئاستەنگەکانی مێرێنگێ چارەسەر دەکات، بەڵام کێشەکان لەگەڵ ئەودا گۆڕاون 


لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکا سەبارەت بە باوەڕی زۆر کەس کە ڕیاڵ مەدرید دوای هاتنی مباپێ بەسەر هەموو یارییەکاندا زاڵ دەبێت، وتی: بەڕاستی... چاوەڕوانییەکان زۆر وانەبوون  کاتێکیش دیاردەیەک دەگاتە یانەکە، خەڵک پێیان وایە ئەم دیاردەیە هەموو کێشەکان چارەسەر دەکات و ئەمە تێڕوانینێکى هەڵەیە

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: چارەسەری ناکات، بەڵام کێشەکان دەگۆڕدرێن، چونکە نابێت لەبیرمان بچێت کە مباپێ هات، بەڵام تۆنی کرۆس ڕۆیشت.

سەبارەت بە چۆنیەتی دەرچوونی ڕیال مەدرید لە چەقبەستوویی دوای دۆڕان  بە لیل   وتی: دەبێت بەدوای چارەسەری بەکۆمەڵدا بگەڕێین و پێکەوە لە کێشەکە دەربچین.


AM:10:01:05/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌