‌پۆچیتینۆ هۆکارى وەرگرتنى ڕاهێنەرایەتى ئەمریکا ڕوون دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی هۆکاری سەرەکی پشت ڕێککەوتنەکەی بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەمریکا ڕوونکردەوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئەمەریکا بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری بەڕێز بۆ ماوەی دوو ساڵ تا کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦ ڕاگەیاند کە لە کیشوەری ئەمریکای باکوور بەڕێوەدەچێت و زۆربەی یارییەکانیش لەسەر خاکی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت لە ئەمریکا.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە وتی، بڕیاری پەیوەندیکردن بە هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی ئەمریکا بۆ من تەنها بڕیارێکی تۆپی پێ نەبوو، چونکە دەمەوێت ببمە ئەندامێکی ئەم کاروانەی کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت

ئاماژەی بەوەشکرد، وزە و سۆز و برسێتی بۆ بەدەستهێنانی شتێکی بەڕاستی مێژوویی لێرەدایە. ئەمانە ئەو شتانەن کە ئیلهامبەخش بوون بۆم”.


AM:10:34:11/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌