‌ڕۆدریگۆ ڕووبەڕووی هەمان باروودۆخى دیماریا دەبێتەوە

وێستگە سپۆرت-

ئەوەى بەسەر دیماریا هات ڕەنگە بەسەر ڕۆدریگۆى بەڕازیلیشدا بێت 

تۆڕی "ریلیڤۆ” بڵاویکردەوە، ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، ئەوەی بەسەر ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی لە ڕیزەکانی مێرێنگێدا هاتووە، دووبارە دەکاتەوە.

ڕۆدریگۆ گۆس لە سەرەتای ئەم وەرزەدا هەست بە کەم نرخى دەکات دوای ئەوەی هەمووان باسیان لە سێ یاریزانە نوێیەکەی کیلیان مباپێ و بێلینگهام و ڤینیسیۆس جونیۆر کرد، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئەم یاریزانە هۆکارێکى گرنگى بردنەوەى چامپیۆنسلیگ و خولى ئیسپانى بووە بۆ یانەکەى 

تۆڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بارودۆخی ڕۆدریگۆ هاوشێوەی ئەو بارودۆخەیە کە دی ماریا ڕووبەڕووی بووەتەوە کاتێک گاریس بەیڵی وێڵزی ڕووی لە ڕیاڵ مەدرید کردووە.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دیماریا هەستی بە بێ قەدرزانی کردووە بۆیە بڕیاریدا بڕوات ، بەڵام ڕۆدریگۆ هێشتا نەگەیشتووەتە ئەم قۆناغە.

بەڵام لێدوانەکانی ئەم دواییەی ڕۆدریگۆ ئەوە دەسەلمێنن کە بابەتەکە دەستیکردووە بە کاریگەری لەسەری، ڕەنگە لە کۆتایی وەرزدا داوای ڕۆیشتن بکات ئەگەر دۆخەکە خراپتر بوو.


AM:11:01:10/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌