‌کاساس: عەلى حەمادى و میمی دەتوانن شوێنى ئەیمەن حسێن پڕ بکەنەوە

وێستگە سپۆرت-

کاساس دوپاتیکردەوە دەیانەویت هەموو یارییەکان ببەنەوە و کێشەشیان لە هێڵی پێشەوەدا نییە.

پێش روبەڕوبوونەوەی کوەیت، خیسۆس کاساسی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند، کوەیتیش وەک ئەوان بە پەرۆشەوە یاریدەکات، بەڵام ئەوان دەیانەویت هەموو یارییەکان ببەنەوە و سەرکەوتن بۆ مۆندیال بەدەستبهێنن، وە هەوڵدەدەن باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن.

باسی لەوەشکرد، دەتوانن بە سێ هێرشبەر یاریبکەن یاخود بە یەک هێرشبەر، وە بێگومان وەک هەڵبژاردەی ئیسپانیاش دەتوانن بەبێ هیچ هێرشبەرێکیش یاریبکەن و کێشەشیان بۆ درووست نەبێت.

راهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشدا، ئەیمەن حوسێن یاریزانێکی نایابە بەڵام دەتوانن بە میمی یان عەلی حەمادی جێگەگەی پڕبکەنەوە، پێشتر یاریزانەکان توانیویانە جیاوازی درووست بکەن لە پاڵەوانێتییەکانی پێشوودا.

وتیشی: چەند رۆژێکمان لەبەردەست بوو بۆ خۆ ئامادەکردن، هەموو یارییەک جیاوازە و لە یارییەکانیشدا هەڵە و رووداوی جیاواز روودەدەن، بەڵام کاری ئێمە ئەوەیە هەوڵی راستکردنەوەیان بدەین.


AM:10:46:10/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌