‌پێکانەکەى ئۆلمۆ مەترسیدار نییە

وێستگە سپۆرت-

بەهۆى پێکانەوە دانى ئۆلمۆ لە یارى ئەمشەوى هەڵبژاردەکەى بەرانبەر هەڵبژاردەى سویسیرا ئامادە نابێت 

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دانی ئۆلمۆ  لە یاریی ئەمشەو بەرامبەر سویسڕا لە نەیشنس لیگ بێبەش دەبێت

مۆندۆ باش لەوەش دەکات  پێکانەکەی ئۆلمۆ تەنیا ئازارێکی کەمە لە ئەژنۆی، لەپێناوی پاراستنی یاریزانەکە لە یارییەکەی سویسڕا دوورخراوەتەوە، بەڵام پێکانەکەی قورس نییە.
لاى خۆشییەوە رادیۆی کەتەلۆنیا باس لەوە دەکات  چەند پشکنینێک بۆ ئۆلمۆ کراوە و دەرکەوتووە پێکانەکەی مەترسیدار نییە، پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکانی داهاتووی یانەکەى ئامادە بێت.


AM:10:59:08/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌