بەرشەلۆنە لە گواستنەوەى جۆناسان تا ڕکابەرى بۆ پەیدا بوو
وێستگە سپۆرت-
فابریزیۆ ڕۆمانۆ دووپاتی کردەوە کە بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی ڕکابەرێکى زۆر سەرکەش دەبێتەوە ئەگەر بیەوێت بگاتە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری کە ئەویش جۆناسان تاهی بەرگریکاری ناوەڕاستی ئەڵمانی بایەر لیڤەرکوزن.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووس ئاشکرای کرد کە یانەى بایرن میونخ دەیەوێت کێبڕکێیەکى توندى بەرشەلۆنە بکات بۆ گواستنەوەى جۆناسان تاى بەرگریکاى لیڤەرکوزن
ڕۆمانۆ دووپاتی کردەوە کە بایرن میونشن لەسەر ئەم بابەتە بە توندی ماوەتەوە، و هێشتا بەنیازە بە زووترین کات گرێبەست لەگەڵ جۆناسان تا بکات.
بارسێلۆنا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ بریکاری جۆناسان تاه، پینی زەهاوی هەیە، ئەمەش ڕەنگە لە هەر دانوستانێکدا یارمەتیان بدات، بەڵام واقیعەکە ئەوەیە کە بارسا ئەستەمە لە هەمان ئۆفەری دارایی بایرن نزیکببێتەوە کە ئەمە کارەکە بۆ بەرشەلۆنە قورس دەکات
AM:10:52:08/09/2024
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه