‌کاردانەوەى ئەنچیلۆتى پاش شکستەکەیان بەرانبەر میلان

وێستگە سپۆرت-

ئەنچیلۆتى لە ئاستى یاریزانەکانى ڕازییە و دەشڵێت ئینریک یاریزانێکى تایبەتە.

دوای شکستیان بەرامبەر میلان، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید روونیردەوە، تیپەکەمان دەتوانێت بە چەند شێواز یاری بکات لە رووی پێکهاتەوە بەڵام بیرۆکەی یاریکردنمان ناگۆڕێت.

دوپاتیشیکردەوە، نایەوێت بەردەوام فشاری تیپی بەرامبەریان لەسەربێت، بەڵکو دەیانەوێت لە کاتی پێویستدا بچنە پێشەوە، بۆ ئەم کارەش لە بەرگرییەوە یانەیەکی خێران.

وتیشی: هێرشبەرەکانمان ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەش کرد، بەڕاستی ئاردا لە دۆخێکی باشدایە، دیازیش زۆر باش یاریی کرد.

بەڵام ئەم وەرزە وەرزێکی تایبەت دەبێت بۆ گولەر بەو پێیەی زۆر باش مەشقی کردووە و زۆر بە باشی پێشکەوتووە.

روونیشیکردەوە، دەبینێت ئیندریک شتێکی تایبەتی هەیە، زۆر خێرایە، تەنیا لە چەند مەترێکدا دەگاتە زۆرترین خێرایی و لە چەند چرکەیەکدا دەگاتە سەر تۆپەکە.


AM:10:35:01/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌