کالافیۆى هۆکارى پەیوەندیکردنى بە ئارسیناڵەوە ئاشکرا دەکات
وێستگە سپۆرت-
ڕیکاردۆ کالافیۆری ئیتاڵى هۆکارى چوونى بۆ یانەى ئارسیناڵ ئاشکرا دەکات
لە لێدوانەکانیدا دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە، کالافیۆر دەڵێت: نزیکەی دوو مانگ لەگەڵ میکێل ئارتێتای ڕاهێنەر و ئیدوی ڕاهێنەر قسەم کرد، ئەوان زۆر هەوڵیاندا قەناعەتم پێبکەن، بەڵام هەر لە یەکەم ڕۆژەوە کە هاتمە ئێرە قەناعەتم پێکرابوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ من ئەمە باشترین پڕۆژەیە کە دەتوانێت پاڵنەرێک بێت بۆ من وەک یاریزانێک، دەمەوێت پێشبکەوم و نازناوەکان بەدەستبهێنم، ئەمە باشترین پڕۆژەیە بۆ یاریزانێکی گەنجی وەک من.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕەنگە عەقڵیەتی من لەگەڵ یانەکەدا بگونجێت، هەمیشە بردنەوەم خۆشدەوێت و دەمەوێت هەموو شتێک بدەم بە تیپەکە.
لە کۆتاییدا وتی: ماوەی دوو مانگە حەز و خولیای پەیوەندیکردنم بە ئارسناڵەوە هەبووە، ئەمە شتێکە وا دەکات هەموو شتێک پێشکەش بە یانەکەم بکەم.
AM:10:52:30/07/2024
ئهم بابهته 672
جار خوێنراوهتهوه