‌لیستى 10 گرانترین یاریزانى جیهان بڵاوکرایەوە

وێستگە سپۆرت-

لامین یامال ئەستێرەى لاوىبەرشەلۆنە لە ئێستادا پەیوەندی بە لیستی 10 گرانترین یاریزانی جیهانەوە کردووە، سەرەڕای ئەوەى تەمەنى  17 ساڵە.

بەهرەمەندەکەی بەرشەلۆنە لەم مانگەدا ساتێکی نایابى بەسەر برد، دوای بردنەوەی نازناوی یۆرۆی 2024، پێش ئەوەی بەهای بازرگانی بەرزبێتەوە بۆ زیاتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ، لە ئێستادا لە (120) ملیۆن یۆرۆدایە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی دەیەمی لە گرانترین یاریزانانى جیهان. گرتووە

بەهای ئەو کوڕە ئیسپانییە لە نوێکردنەوەی پێشووی ماڵپەڕی بەناوبانگی "بازاڕی گواستنەوە”دا، لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا، بە ٩٠ ملیۆن یۆرۆ بوو، پێش ئەوەی بە لەبەرچاوگرتنی درەوشاوەیی لە یاریەکانى یۆرۆدا بۆ ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەوە.

جود بێلینگهامی ئینگلیز، یاریزانی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، لە پێشەنگی لیستی 10 گرانبەهاترین یاریزانی جیهانە و بەهای بازاڕى دەگاتە 180 ملیۆن یۆرۆ، بەهەمان شێوە لەگەڵ سێ یاریزانی دیکە کە هاوڕێی بەڕازیلی ڤینیسیۆس جونیۆر و کیلیان مباپی فەرەنسیین ، لەگەڵ ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری مانچستەر سیتی .

لە پلەی پێنجەمدا فیل فۆدنی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی بە بەهای (150) ملیۆن یۆرۆ هات، پاشان بوکایۆ ساکا یاریزانی یانەی ئارسناڵی لەندەنی بە بەهای (140) ملیۆن یۆرۆ پلەی شەشەمی گرتووە، هەروەها جەمال موسیالای بایرن یاریزانی میونشن، بە بەهای ( 130) ملیۆن یۆرۆ پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوە.

سەبارەت بە پلەی هەشتەم، فلۆریان فریتز، ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بایەر لیڤەرکوزن، بەهای (130) ملیۆن یۆرۆی بەدەستهێنا، هەروەها ڕۆدری یاریزانی مانچستەر سیتی پلەی نۆیەمی بەدەستهێنا بە بەهای (130) ملیۆن یۆرۆ، لامین یامال، بە بەهای (120) ملیۆن یۆرۆ لە پلەى 10یەمدایە


PM:03:12:27/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌