‌هیلالی سعودی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ڤیكتۆر رۆكی دەستپێكرد

وێستگە سپۆرت-

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەکان، خواستی یانەی هیلالی سعودی بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ڤیكتۆر رۆكی ئاشكرا كرد 

بەپێی ئەوەی ڕۆمانۆ لەڕێگەی ئەکاونتی فەرمی خۆیەوە لەسەر پلاتفۆرمی "X” پشتڕاستی کردەوە، یانەی هیلال سعودی پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کردووە، بە ئامانجی گواستنەوەی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە، ڤیتۆر ڕۆکی، لەم هاوینەدا.

ڕۆمانۆ ڕوونیشیکردەوە کە ڤیتۆر ڕۆکی و بریکارەکەی دەبێت بڕیار بدەن کە دەیانەوێت چی بکەن، چونکە ڕەنگە بەرشەلۆنە ئامادەبێت بۆ فرۆشتنی ڕۆکێ، بەپێی ئەوەی لە ڕۆژنامەکانی سعودیەدا بڵاوکرایەوە.

ساڵی ڕابردوو ڕۆکی بەشداری لە 16 یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە کردووە لەو کاتەوەی لە مانگی یەکدا پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، و توانی بە درێژایی وەرزەکە دوو گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی کەتەلۆنی تۆمار بکات


AM:10:47:26/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌